ئه‌مریكا نیگه‌رانى خۆى له‌ زۆربونى درۆنه‌كان له‌ عیراقدا راده‌گه‌یه‌نێت

18/07/2019 عێراق

نه‌وا
به‌رپرسانى ئه‌مریكا نیگه‌رانى خۆیان له‌ زۆربونى فڕۆكه‌ بێفڕۆكه‌وانه‌كان "درۆن" و فڕینیان به‌سه‌ر بنكه‌ سه‌ربازیه‌كانى ئه‌مریكا له‌ عیراقدا راده‌گه‌یه‌نن، هۆشداریش ده‌ده‌ن له‌وه‌ى ئه‌گه‌ر هه‌یه‌ ئه‌و بنكه‌ سه‌ربازیانه‌ بكرێنه‌ ئامانج.
ئاژانسى رۆیته‌رز له‌زارى به‌رپرسانى ئه‌مریكییه‌وه‌ بڵاویكردوه‌ته‌وه‌، زیادبونێكى ئاشكراى چاودێریكردنى بنكه‌ سه‌ربازیه‌كانى ئه‌مریكا له‌ رێگه‌ى فڕۆكه‌ بێفڕۆكه‌وانه‌كانه‌وه‌ هه‌یه‌.
رونیشكراوه‌ته‌وه‌، سه‌ره‌ڕاى چاودێریكردن، درۆنه‌ ئێرانییه‌كان ده‌توانن ته‌قه‌مه‌نی بخه‌نه‌ خواره‌وه‌ یان وه‌ك خۆكوژ به‌كاریانبهێنن، كه‌ بۆمبیان لێ ده‌به‌سترێت و ئاراسته‌ى شوێنێكى دیاریكراو ده‌كرێن.
سه‌باره‌ت به‌و ناوچانه‌ى درۆنه‌كانیان له‌سه‌ر زیاد بوه‌ یان ئه‌و لایه‌نه‌ى له‌ پشت چاودێریكردنى بنكه‌ سه‌ربازیه‌كانه‌وه‌ن، به‌رپرسانى ئه‌مریكى ئاماده‌ نین هیچ زانیارییه‌ك بده‌ن، به‌ڵام ئاماژه‌یان به‌وه‌كردوه‌، كه‌ ئه‌و فڕۆكه‌ بێفڕۆكه‌وانانه‌ بازرگانین و له‌نێو بازاڕه‌كانیشدا هه‌ن.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group