ئەنجومەنی نوێنەران یاسای ئەنجومەنی پارێزگاكان یەكلایی دەكاتەوە

21/07/2019 عێراق

نەوا
نوسینگەی راگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق خشتەی كاری دانیشتنی رۆژی دووشەممە 22-7-2019ی بڵاوكردەوەو ئاشكرایدەكات، دەنگدان بۆ یاسای ئەنجومەنی پارێزگاكان دەكرێت.
بەگوێرەی راگەیەندراوی نوسینگەی راگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، خشتەی كاری ژمارە 34ی وەرزی دووەمی یاسادانانی بڵاوكردەوە كە رۆژی دووشەممە 22ی تەمموزی 2019 بەڕێوەدەچێت و بەگوێرەی خشتەكە دەنگدان بە یاسای ئەنجومەنی پارێزگاكان و قەزاكان لەخۆدەگرێت كە ژمارە 12ی ساڵی 2018یە.
بەگوێرەی ئەو خشتەیە لەدانیشتنەكەدا دەنگ بەپرۆژە یاسای دەستەی باڵای دەریایی عێراقی دەدرێت و خوێندنەوەو گفتوگۆ بۆ پڕۆژە یاسای هەمواری یەكەمی یاسای وەزارەتی پەروەردە دەكرێت لەگەڵ پێشنیاری یاسای دڵنیایی تەندروستی و پرۆژە یاسای سەندیكای پەرستاران.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group