ترامپ داوای دان بەخۆداگرتن لەبارەی هۆنگ كۆنگ دەكات

14/08/2019 جیهان
دۆناڵد ترامپ سەرۆكی ئەمریكا

نەوا
دۆناڵد ترامپ سەرۆكی ئەمریكا رایدەگەیەنێت، زانیاریان هەیە لەسەر ئەوەی دەسەڵاتدارانی چین یەكەكانی سەربازییان بۆ سەر سنووری هۆنگ كۆنگ گواستووەتەوە.
ترامپ لە ئەكاونتی تایبەتی خۆی لە تویتەر هەڵسەنگاندنی بۆ خۆپیشاندانەكانی هۆنگ كۆنگ كرد و رایگەیاند كە بەشێكی لایەنەكان لەبارەی خۆپیشاندانەكانی هۆنگ كۆنگ، خۆی و ئەمریكا تۆمەتبار دەكەن و هۆكاری ئەمەش نازانێت، لەوبارەیەوە وتی: "دەزگای هەواڵگریمان زانیاری ئەوەی پێداین كە حكوومەتی چین یەكەی سەربازیی بۆ سنووری هۆنگ كۆنگ گواستووەتەوە ، پێویستە هەموو كەسێك لەسەرخۆ و ئارام بێت". 
هاوكات ترامپ گرتەیەكی ڤیدیۆی لە تویتەر بڵاوكردەوە كە تێدا چەند بارهەڵگرێكی سەربازیی سوپای چین بۆ سەر سنووری هۆنگ كۆنگ دەگوازرێتەوە. 
ئەمە لە كاتێكدایە خۆپیشاندانەكان لە دژی ئەو یاسایەی بۆ ئاسانكاریی رادەستكردنەوەی تۆمەتبارانی هەرێمی هۆنگ كۆنگ بە حكوومەتی چین دەركراوە، بەردەوامە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group