سعوودیە و ئیمارات بەهەوڵدان بۆ دابەش كردنی یەمەن تۆمەتبار دەكرێن

14/08/2019 جیهان
عەلی خامنەیی رابەری ئایینی ئێران

نەوا
ئایەتوڵا عەلی خامنەیی رابەری ئایینی ئێران رایدەگەیەنێت، سعوودیە و ئیمارات هەوڵی دابەشكردنی یەمەن دەدەن و داواشیكرد دژی ئەمە بوەستنەوە.
لە راگەیەندراوێكی ئۆفیسی رابەری ئایینی ئێراندا  كە خامنەیی لە تاران پێشوازیكردووە لە محەمەد عەبدولسەلام وتەبێژی حووسیەكانی یەمەن.
عەلی خامنەیی لەبارەی جەنگی یەمەنەوە وتویەتی: "سعوودیە و ئیمارات بەدوای دابەشكردنی یەمەنەوەن،  دەبێت بەشێوەیەكی بەهێز دژی ئەم پیلانە بوەستنەوە و یەكپارچەیی خاكی یەمەن بپارێزن".
خامنەیی هەروەها بەتوندی رەخنەی لە سزاكانی ئەمریكا گرتووە بۆسەر ئێران و وتویەتی: "ئێران سەرەڕای سزای 40 ساڵەی كە بەسەریدا سەپاوە، بۆتە خاوەنی هێزێكی گرنگ لەبواری چەكی بەرگریدا".


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group