وادەی گەڕانەوەی حاجیانی هەرێم راگەیەنرا

16/08/2019

نەوا


بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرەی‌ هەرێمی‌ كوردستان رایگەیاند، رۆژی شەممە یەكەمین كاروانی حاجیان لەوڵاتی عەرەبستانی سعودیە بەرەو كوردستان دەگەڕێنەوە.
لە راگەیەندراوێكدا بەشی تەكنەلۆجیای زانیاری لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرەی‌ هەرێمی‌ كوردستان رایگەیاند، كە دوای كۆتایی هاتنی فەریزەی حەجی ئەمساڵ 2019 ڕۆژی شەممە  ڕێكەوتی 2019/8/17 یەكەمین كاروانی حاجیان لەووڵاتی عەرەبستانی سعودیە بەرەو كوردستان دەست پێدەكات كە بریتیە لە (834) حاجی پارێزگاكانی هەولێر و سلێمانی".
لە راگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەدراوە كە "گەشتی یەكەم كاتژمێر( 5)ی سەرلەبەیانی ڕۆژی شەممە بەڕێدەكەوێت و كاتژمێر (8)ی بەیانی دەگاتە شاری سلێمانی كە ژمارەیان (417) حاجییە".
بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرەی‌ هەرێم دەڵێت: "گەشتی دووەم كە حاجیانی پارێزگای ھەولێر لە خۆ دەگرێت، كاتژمێر( 4)ی عەسر بەڕێدەكەوێت و كاتژمێر( 6:30)ی ئێوارە دەگاتە فڕۆكەخانەی  هەولێر و ژمارەیان (417) حاجییە".
راشیگەیاند كە گەشتەكان بەردەوامیان دەبێت تاكو رۆژی (29)ی ئاب سەرجەم حاجیان كە ژمارەیان (7132) حاجییە دەگەڕێنەوە خاكی كورستان.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group