موقتەدا سەدر پەیامێك ئاڕاستەی عادل عەبدولمەهدی دەكات

17/08/2019 عێراق

نەوا


موقتەدا سەدر پەیامێك ئاراستەی عادل عەبدولمەهدی دەكات و ڕایدەگەیەنێت بەردەوام بوون لەسەر ئەم سیاسەتەی  ئێستا جێگای قبوڵ نییە.
موقتەدا سەدر سەرۆكی ڕەوتی سەدر لە پۆستێكدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر، پەیامێكی 4 خاڵی ئاراستەی عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی عێراق كردووە و ڕایگەیاندووە: پێویستە بە هەموو شێوەیەك سەربەخۆیی تەواوی دەزگا و دامەزراوەكانی بپارێزرێت و تا ئێستاش پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری زۆر لاوازە و پێویستە سەرۆك وەزیران هەوڵەكانی بۆ دەستپێكردنەوەی پڕۆژە خزمەتگوزارییەكان چڕبكاتەوە، ئاماژەی بەوەشكردووە، لە ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵیدا هیچ هەنگاوێكی كرداری بەدی نەكراوە و ئەو بێدەنگییەی ئێستاش مانای ڕێگەپێدانە بە گەندەڵی.
سەدر لە كۆتایی پەیامەكەیدا ڕایگەیاندووە:  پێویستە پارێزگاری لە شكۆی دەوڵەت و دامەزراوە ئەمنییەكان و سەربەخۆیی بڕیارەكانی عێراق بكرێت و سزای هەموو ئەوانە بدرێت كە كار بۆ لاوازكردنی عێراق دەكەن.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group