وەزیری دەرەوەی ئێران: ئەمریكا فاكتەری ناسەقامگیرییە لە كەنداو

23/08/2019 جیهان

نەوا
محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران، ئەمریكای بە فاكتەری ناسەقامگیری لە كەنداو ناوبرد.
بەپێی هەواڵێكی كەناڵی فەرمی دەوڵەتی ئێران، زەریف لەمیانی سەردانەكەی بۆ شاری ئۆسلۆ لەگەڵ هاوتا نەرویجییەكەی، ئیین ئەریكسۆن كۆبووەتەوە. 
لە دوای كۆبوونەوەكان، كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی هاوبەش رێكخراوە و لەبارەی پرسیاری ئەوەی كە ئایا نەرویج بەشداری لەو هاوپەیمانێتییە دەكات كە بڕیارە لە كەنداو پێكبهێنرێ، زەریف رایگەیاندووە: "ئەمریكا فاكتەری ناسەقامگیرییە لە كەنداوی بەسڕە. نابێت رێگە بە سەرهەڵدانی رووداو لەو ناوچە جەنجاڵە بدەین". 
زەریف بەرگری لەوەش كرد كە ئەگەر لە گەرووی هورمز ئاسایشی دەریا هەبێت ئەوا پێویستە لە جەلەل تاریق-یش هەبێت و ئێرانیش هێزێكی گرنگە لە ئاسایشی ناوچەكە و زیادبوونی هێزی سەربازیش لە كەنداو خزمەت بە ئاسایشی كەنداو ناكات. 


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group