حەشدی شەعبی خستنەخوارەوەی فڕۆكەیەكی راگەیاند

23/08/2019 عێراق

نەوا

حەشدی شەعبی خستنەخوارەوەی فڕۆكەیەكی چاودێری راگەیاند كە بەسەر بارەگایەكی هێزەكانیان بەغدا فڕیبو.
بەپێی بەیاننامەیەكی حەشدی شەعبی، هێزی بەرگری ئاسمانی حەشد توانیویانە فڕۆكەیەكی چاودێری بەسەر بارەگای لیوای (12)ەوە لە ناوچەی حەزامی بەغدا بكەنە ئامانج و بیخەنە خوارەوە بەبێ ئەوەی هیچ وردەكارییەكی دیكە ئاشكرا بكەن.
ئەمەش دوای ئەوە دێت كە ئەبومەهدی موهەندیس جێگری سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی ئەمریكای بە كردنە ئامانجی هێزەكانیان تۆمەتباركرد و رایگەیاند، لەمەودوای هەر فڕۆكەیەك بە بێ وەرگرتنی مۆڵەت لە حكومەتی فیدراڵ نزیكی بنكەكانیان ببێتەوە لێیدەدەن و دەیخەنەخوار.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group