سەرۆكی فەرەنسا داوای كۆبوونەوەی بەپەلە دەكات لە بارەی ئاگرەكەی ئەمازۆن

23/08/2019 جیهان

نەوا


ئیمانوێل ماكڕۆن سەرۆكی فەرەنسا بە ئاماژەدان بە مەترسیەكانی سوتانی دارستانەكانی ئەمازۆن لەسەر جیهان، داوای كۆبوونەوەی بەپەلەی گروپی 7 دەكات لەو بارەوە.
لە تویتێكدا ماكرۆن نوسیویەتی: ئاگر لە ماڵەكەمان بەربووە، دارستانەكانی ئەمازۆن كە 20% ی ئۆكسیجێنی جیهان بەرهەم دەهێنن دەسوتێن، ئەمە قەیرانێكی نێودەوڵەتیە.
راشیگەیاندووە، پێویستە هەرچی زووترە ئەندامانی گروپی 7 كۆبوونەوەیەك بۆ قسەكردن لەسەر سوتانی دارستانەكانی ئەمازۆر رێكبخەن.
ماوەی زیاتر لە دوو هەفتەیە دارستانەكانی ئەمازۆن كە بە سییەكانی جیهان ناسراون دەسوتێن و هەریەك لە حكومەت و ئۆپۆزسیۆنی بەڕازیلیش یەكتر بە سوتاندنی ئەو دارستانانە تۆمەتبار دەكەن.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group