وەزارەتی بەرگریی ئازەربایجان: فڕۆكەی ئیسرائیلی بۆ بۆردومانی عیراق و ئێران نەهێنراونەتە خاكەكەمانەوە

24/08/2019 جیهان

نەوا
وەزارەتی بەرگریی ئازەربایجان سەرجەم ئەو هەواڵانە رەتدەكاتەوە، كە گوایە ئەمریكا فڕۆكەكانی ئیسرائیلی بردووەتە ئەو وڵاتە بەئامانجی بۆردومانكردنی هێزەكانی سەربە ئێران لە عیراقدا.
وەزارەتی بەرگریی ئازەربایجان بەیاننامەیەكی سەبارەت بەو هەواڵانە بڵاوكردوەتەوە، كە لەدەزگاكانی راگەیاندنی بیانییەوە بڵاوكراونەتەوە و گوایە ئەمریكا فڕۆكە بێفڕۆكەوانەكانی ئیسرائیلی بردووەتە ئەو وڵاتە بۆئەوەی لەوێوە ئامانجەكانی ناو خاكی عیراق و ئێران بپێكن و دەڵێت "ئەو دەنگۆیانە دوورن لەراستییەوە".
پێشتر ئەبو مەهدی موهەندیس جێگری سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی، ئەمریكای بەوە تۆمەتبار كرد، كە فڕۆكە بێفڕۆكەوانەكانی ئیسرائیلی بردوەتە ئازەربایجان و لەوێوە بەكاریاندەهێنێت بۆ هێرشكردنەسەر عیراق و ئێران.
لەماوەی رابردودا چەندین كۆگای چەك و تەقەمەنی و ئامانجی حەشدی شەعبی بۆردومانكران و ئەمریكا و ئیسرائیل بە ئەنجامدانی ئەو هێرشانە تۆمەتبار دەكرێن.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group