عێراق.. هۆشداری لە زیادبونی رێژەی تەڵاق دەدرێت

24/08/2019 عێراق

نەوا
روانگەی ئازادیەكان بۆ بەرگریكردن لە ئافرەتان دژی توندوتیژی ئاشكرایكرد، لەنیوەی یەكەمی ساڵی 2019دا ژمارەی جیابونەوە لەدادگاكانی عیراقدا 33 هەزار و 970 حاڵەت بوەو 149 هەزار و 459 هاوسەرگیرییش تۆماركراوە.
روانگەكە لەبەیاننامەیەكدا بڵاویكردوەتەوە، بەگوێرەی سەرژمێریە فەرمییەكان، كە لەئەنجومەنی باڵای دادوەرییەوە دەرچووە، رێژەی جیابوونەوە لەنیوەی یەكەمی ساڵی 2019دا گەیشتوەتە 33 هەزارو 970 حاڵەت، هەروەها 149 هەزارو 459 حاڵەتی هاوسەرگیرییش تۆماركراوە.
رونیشكراوەتەوە، لەساڵی 2017دا رێژەی جیابوونەوە 49 هەزار و 328 حاڵەت بووە، لەكاتێكدا 262 هەزارو 7 هاوسەرگیری تۆماركراوە، هەروەها لەساڵی 2018دا 73 هەزار و 569 حاڵەتی جیابونەوەو 245 هەزار و 296 هاوسەرگیری تۆماركراوە، ئەم ئامارەش هەرێمی كوردستان ناگرێتەوە.


روانگەی ئازادیەكانی بۆ بەرگریكردن لە ئافرەتان دژی توندوتیژی ترسی خۆی لەبەرزبونەوەی رێژەی جیابونەوە تا كۆتایی ساڵ پیشانداوەو پێیوایە دەگاتە رێژەیەك كە پەسەند نییە، چونكە ساڵانی پێشو جیابونەوە زیادی كردوە.
هەروەها 70%ی ئەوانەی جیابونەتەوە تەمەنیان لەنێوان 15 بۆ 30 ساڵیداو 30% تەمەنەكانی سەروترن، هاوسەرگیری پێشوەخت و تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان و بارودۆخی ئابوریی وڵاتیش لە دیارترین هۆكارەكانی جیابوونەوەن لە عیراقدا.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group