ترامپ و ئەردۆغان پەیوەندیەكی تەلەفۆنیان ئەنجامدا

29/08/2019 جیهان

نەوا
رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆكی توركیا لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنییدا لەگەڵ دۆناڵد ترامپی هاوتا ئەمریكییەكەی، تاووتوێی دوایین پێشهاتەكانی سوریایان كرد.
ئاژانسی هەواڵی ئەنادۆڵ بڵاویكردەوە، رەجەب تەیب ئەردۆغان پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لەگەڵ دۆناڵد ترامپ ئەنجامداوەو جگە لە تاووتوێكردنی دوایین پێشهاتە سیاسییەكانی ناوچەكە، بەپێویستیان زانیوە هەماهەنگی زیاتر لەنێوان ئەنقەرەو واشنتۆن بكرێت بۆ پاراستنی هاووڵاتیان لە پارێزگای ئیدلب و ناوچەكانی دەوروبەری.
لەلایەكی دیكەشەوە هەر سەبارەت بە رەوشی سوریا، رەجەب تەیب ئەردۆغان بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند، ئەنقەرە بەهیچ جۆرێك رێگە نادات رێككەوتننەكەی نێوان ئەمریكاو توركیا لەبارەی دروستكردنی ناوچەیەكی ئارام لە سوریا، دوابكەوێت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group