نه‌وا
عه‌مار حه‌كیم سه‌رۆكى ره‌وتى حیكمه رایده‌گه‌یه‌نێت، ئاسمانى عیراق شانۆى هیچ ده‌ستدرێژیه‌كى ده‌ره‌كى نییه‌و زه‌وى عیراقیش كۆگاى چه‌كى هیچ لایه‌نێك نییه، هه‌روه‌ها ناخڵه‌تێن و شه‌ڕى به‌وه‌كاله‌ت ناكه‌ن.
حه‌كیم له‌لێدوانێكدا له‌مه‌یدانى خه‌لانى له‌شارى به‌غدا له‌به‌رده‌م ژماره‌یه‌كى زۆر خه‌ڵكدا وتى:" عیراق كۆگاى هیچ چه‌كێك نییه عیراقى نه‌بێت هه‌روه‌ها ئاسمانه‌كه‌ى مه‌یدانى هیچ ده‌ستدرێژیه‌كى ده‌ره‌كى نییه، زۆر له مه‌رامه‌كانى ده‌ستدرێژیكاران زیره‌كتره ئیسرائیل بێت یان هه‌ر لایه‌نێكى تر هان نادرێت بۆ ئه‌وه‌ى له‌سه‌ر حسابى خۆى شه‌ڕى به وه‌كاله‌ت بكات.
وتیشى، مه‌ترسیدارترین شت تووشى حه‌شدى شه‌عبى بێت ئه‌وه‌یه له‌چوارچێوه‌ى یاسا ده‌رچێت و به‌ئامانجگرتنى ئه‌و هێزه به‌ئامانجگرتنى سه‌روه‌رى عیراقه و رێگه به‌وه ناده‌ین.
سه‌رۆكى ره‌وتى حیكمه سه‌باره‌ت به ره‌خنه‌كانیان له حكومه‌تى عیراق و هه‌ڵوێستیان وتى:" له‌كاتێكدا كه ره‌خنه‌كانمان له‌سه‌ر هه‌نگاوه‌كانى حكومه‌ت تۆمار ده‌كه‌ین به‌یه‌كه‌وه له‌پێناو ده‌وڵه‌ته‌كه‌ماندا ده‌وه‌ستین، ئێمه ئۆپۆزسیۆنى حكومه‌تین نه‌ك ده‌وڵه‌ت، داواش له‌كوتله سیاسیه‌كان ده‌كات رێگه به خاوه‌ن وتاره تاییفیه‌كان نه‌ده‌ن یه‌كگرتوییان بخه‌نه مه‌ترسیه‌وه و رێگه نه‌ده‌ن به‌بێ لێپرسینه‌وه ده‌ربازیان بێت".