مامۆستایانی ئوردن: موچەمان زیاد بكەن و شكۆمان بۆ بگەڕێننەوە

15/09/2019 جیهان

نەوا
مانگرتنی مامۆستایانی ئوردن، كە بە ئامانجی زیادكردنی موچەكانیان دەستیانپێكردوە، پێی نایە دووەمین هەفتەیەوە و چاوەڕوان دەكرێت عومەر رەزاز سەرۆك وەزیرانیش لەگەڵ مامۆستایانی مانگرتوو كۆببێتەوە.
لەوبارەیەوە نورەدین نەدیم وتەبێژی سەندیكای مامۆستایانی ئوردن دەڵێت "بەداخەوە تا ئێستا حكوومەت وەك پێویست مامەڵە لەگەڵ داواكاری مامۆستایان ناكات، بەڵكو پشتگوێی خستووە و هیچ گرنگییەكی پێ نادات و تا ئێستا هیچ وەڵامێكمان بەدەست نەگەیشتووە سەبارەت بە كۆبوونەوەمان لەگەڵ حكوومەت".
وتیشی: "لە ئەگەری جێبەجێ نەكردنی داواكارییەكانمان لە كاتی گونجاودا وەڵامان دەبێت"، بێ ئەوەی هەنگاوی داهاتووی سەندیكای مامۆستایان ئاشكرا بكات.
وتەبێژی سەندیكای مامۆستایانی ئوردن جەخیتكردووەتەوە لەسەر ئەوەی رێژەی مانگرتنەكە لەسەدا سەدە و مامۆستایانی سەرجەم قوتابخانەكان بەشدارن و سوورن لەسەرئەوەی مافەكانیان بەدەستبهێنن.
نورەدین نەدیم ئاماژەی بەوەشكرد مانگرتنی مامۆستایان بەردەوام دەبێت تا ئەوكاتەی داواكارییەكانیان سەبارەت بە زیادكردنی موچە، دەرماڵە و گێڕانەوەی شكۆ بۆ مامۆستایان جێبەجێ دەكرێن.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group