نه‌وا
له ئیسرائیل ده‌نگدان بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێ ده‌ستیپێكرد، تیایدا بنیامین ناتانیاهو هه‌وڵده‌دات بۆ خولی دووه‌م ببێته‌وه سه‌رۆك وه‌زیران.
له كاتژمێر 7:00ی به‌یانی ئه‌مڕۆوه بنكه‌كانی ده‌نگدان به‌ڕووی ئیسرائیلییه‌كاندا كرانه‌وه بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك وه‌زیرانی داهاتووی وڵاته‌كه‌یان.
بنیامین ناتانیاهو سه‌رۆك و كاندیدی پارتی لیكود-ی راستڕه‌و، كه ئێستا سه‌رۆك وه‌زیرانه، هه‌وڵ ده‌دات بۆ خولی دووه‌م ئه‌و پۆسته وه‌ربگرێته‌وه، به‌ڵام به‌پێی راپرسییه‌كان، ناتانیاهو روبه‌ڕوی ركابه‌رییه‌كی توند ده‌بێته‌وه له‌لایه‌ن بینی گانتس كه كاندیدی هاوپه‌یمانێتیی شین سپی-ی میانڕه‌وه و پێشتر سه‌رۆكی ئه‌ركانی سوپای ئیسرائیل بوه.
سه‌ره‌ڕای كێبڕكێی ئه‌و دوو لایه‌نه له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك وه‌زیرانی داهاتودا، به‌ڵام به ڕوانین له هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنی هه‌ردوولا، رای هه‌ردوو پارت له‌یه‌كه‌وه نزیكه له‌سه‌ر پرسه سه‌ره‌كییه‌كانی وه‌ك دۆخی ناوچه‌كه و روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی ئێران و په‌یوه‌ندیی له‌گه‌ڵ فه‌له‌ستین و ئه‌مریكا، بۆیه پێشبینی ناكرێت ده‌ره‌نجامه‌كان هه‌رچییه‌ك بن گۆڕانكاریی گه‌وره له سیاسه‌تی گشتیی ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل‌دا بێته‌ئاراوه.