نه‌وا
ئه‌یاد عه‌لاوی سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووتری عێراق و سه‌رۆكی هاوپه‌یمانیی وه‌ته‌نییه، ئاشكرایكرد هاوشێوه‌ی ئه‌وه‌ی كه دژی سزاكانی سه‌ر ئێرانن، ئه‌وه‌ش قبوڵ ناكه‌ن هیچ وڵاتێك ده‌ستوه‌ردان له كاروباری ناوخۆی وڵاتانی دیكه‌دا بكات.
له په‌یامێكدا كه ئه‌یاد عه‌لاوی له ئه‌كاونتی خۆی له تویته‌ر بڵاویكردووه‌ته‌وه، رایگه‌یاندووه "دژی هه‌موو جۆره سزایه‌كی سه‌ر ئێران و هه‌ڵگیرسانی جه‌نگن له ناوچه‌كه".
عه‌لاوی بانگه‌وازی ئه‌وه‌ی كردووه، رێز له له سه‌روه‌ریی وڵاتان بگیرێت و وتویه‌تی:" ئه‌وه‌ش قبوڵ ناكه‌ین كه له‌لایه‌ن ئێران یان هه‌ر وڵاتێكی دیكه‌وه ده‌ستوه‌ردان له كاروباری ناوخۆی هیچ وڵاتێكی دیكه‌دا بكرێت".