نه‌وا پۆلیسى مه‌كسیكى بڵاویكرده‌وه، كلۆدیا ئۆچوا فیلیكس ئه‌و كچه شۆخه‌ى سه‌رۆكى گروپێكى مافیایى بوو، له یه‌كێك له‌خانوه‌كانى شارى كولیاكان ته‌رمه‌كه‌ى دۆزراوه‌ته‌وه. له‌وباره‌یه‌وه رۆژنامه‌ى "ده‌یلى مه‌یل"ى به‌ریتانى بڵاویكردوه‌ته‌وه، ته‌رمى كلۆدیاى ته‌مه‌ن 34 ساڵ له خانویه‌ك له شارى كولیاكاى سه‌ربه دورگه‌ى موسالا دۆزراوه‌ته‌وه. كلۆدیا له وڵاته‌كه‌ى به "مه‌ترسیدارترین ژنى جیهان" ناوى ده‌ركردبوو، ئه‌و خانوه‌ى ته‌رمه‌كه‌ى تێدا دۆزراوه‌ته‌وه بۆ پیاوێك ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه شه‌وى پێش مردنى له یانه‌یه‌كى شه‌وانه به‌یه‌كه‌وه بوون، ئه‌و پیاوه ناوى ئاشكرا نه‌كراوه، به‌ڵام وتویه‌تى شه‌ویان له‌وێ به‌سه‌ربردوه و به‌یانى كه هه‌ستاوه له خه‌و ویستویه‌تى خه‌به‌رى بكاته‌وه، به‌ڵام گیانى له‌ده‌ستدابوو، بۆیه ده‌ستبه‌جێ په‌یوه‌ندى به‌هێزه‌كانى پۆلیسه‌وه كردوه. رونیشكراوه‌ته‌وه، به‌پێى لێكۆڵینه‌وه سه‌ره‌تاییه‌كان ئه‌و شۆخه به‌هۆى خنكاندنه‌وه گیانى له‌ده‌ستداوه، هه‌روه‌ها ئاسه‌وارى بڕێكى زۆر كهول و ماده‌ى تر له جه‌سته‌یدا بووه، لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامن بۆ دۆزینه‌وه‌ى ئه‌وه‌ى ئایا كوژراوه یان نا.
پێشتر كلۆدیا ئۆچوا فیلیكس نمایشكارێكى دیارى وڵاته‌كه‌ى بوه‌و دواتر بوه به بازرگانى ماده هۆشبه‌ره‌كان و پاشانیش سه‌رۆكى گروپى لوس ئه‌نتراكس بوه، كه به مافیایه‌كى مه‌ترسیدار له‌قه‌ڵه‌م ده‌درێت، ئه‌وه‌ش دواى ئه‌وه‌ى خۆسیه رۆدریگۆ جامبوا سه‌رۆكى پێشوترى گروپه‌كه ده‌ستگیركرا، دواى بون به‌سه‌رۆكى گروپه‌كه‌ش ئه‌و شۆخه مه‌كسیكییه ژماره‌یه‌ك كرده‌وه‌ى كوشتن و له‌ناوبردنى ئه‌نجامداو ده‌سه‌ڵاتدارانیش نه‌یانده‌توانى ده‌ستگیرى بكه‌ن. ناوبانگى كلۆدیا له‌وه‌وه‌بو، كه شوى به كارتل سینالوا بازرگانى دیارى ماده هۆشبه‌ره‌كان كرد‌و بوه خاوه‌نى سێ منداڵ، به‌رده‌وامیش وێنه‌كانى له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا بڵاوده‌كرده‌وه، كه له ژیانێكى شاهانه و ده‌وڵه‌مه‌ندیی و پڕ له خان‌و و ڤێلا و ئۆتۆمبێلى گرانبه‌هادا ده‌ژیا.