عادل عەبدولمەهدی و شاندێكی گەورەی یاوەری بێ رۆژنامەنوسان دەچنە چین

18/09/2019 عێراق

نەوا
لە چوارچێوەی سەردانەكەیدا بۆ چین، بڕیارە هەر سێ پارێزگاری (هەولێر، سلێمانی و دهۆك) یاوەری عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی عیراق بكەن.
بەگوێرەی ئەو نوسراوەی لەبارەی سەردانەكەوە بڵاوكراوەتەوە، لە رۆژانی 18 تا 24ی ئەم مانگە عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی عیراق بە سەرۆكایەتی شاندێكی گەورە دەچێتە چین و هەرسێ پارێزگار (فرسەت سۆفی-هەولێر، هەڤاڵ ئەبوبەكر-سلێمانی، فەرهاد ئەتروشی-دهۆك) و چەندین وەزیر و راوێژكار یاوەری دەكەن.
تائێستا ئەجێندای دیدار و كۆبونەوەكانی شاندەكەی عیراق بڵاونەكراوەتەوە، بەڵام رەخنەی ئەوە دەگیرێت، كە 55 كەس یاوەری سەرۆك وەزیران دەكەن، بێ ئەوەی هیچ رۆژنامەنوسێكی كەناڵەكانی عیراقی لەگەڵدابێت. سەرەڕای ئەوەش یەك خانم لە شاندەكەدایە و ئەویش كارمەندی پرۆتۆكۆلە.
 

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group