فایەق شێخ عەلی بۆ قاسم سولەیمانی: پیرۆزبایت لێ‌ دەكەم

18/09/2019 عێراق

نەوا
فایەق شێخ عەلی ئەندامی پەرلەمانی عیراق لەسەر پشكی هاوپەیمانی مەدەنی بەشێوەی توانج پیرۆزبایی لە قاسم سولەیمانی سەركردەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران دەكات و دەڵێت "پیرۆزبایی لێدەكەم كە پارێزبەندی پەرلەمانتاریت لەسەر هەڵگرتم".
فایەق شێخ عەلی لە هەژماری خۆی لە تویتەر نوسیویەتی "ئەمە نامەیەكەو چاوەڕێی وەڵامەكەی ناكەم، بۆ بەنرخ و پایەدار جەنەراڵ قاسم سولەیمانی رێزدار، لەناخی دڵمەوە پیرۆزبایی هەموو ئەو سەركەوتنانەت لێدەكەم، كە بەدەستتهێناوە لە رێگەی براكانت لە پەرلەمانی عیراق، ئەویش بەهەڵگرتنی پارێزبەندی لەسەر من.. خودا هاوكارت بێت ئەی سولەیمانی بۆ ئەو هەموو هەوڵەی داوتە لە پەروەردەكردن و ئامادەكردنیان و تۆ شایەنی رێزیت".
لەسەر داوای دەسەڵاتی دادوەری و بەهۆی سێ سكاڵاوە، دوێنێ 17-9-2019 پەرلەمانی عیراق بەزۆرینەی دەنگ پارێزبەندی لەسەر پەرلەمانتار فایەق شێخ عەلی هەڵگرت.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group