نەوا
ئێران بە فەرمی لە لایەن سعودیەوە تۆمەتبار كرا بە هێرشەكانی سەر دوو كارگەی نەوتی ئەو وڵاتە.
توركی مالكی وتەبێژی وەزارەتی بەرگری سعودیە لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، بەڵگەی سەلمێنەریان لەبەردەستدایە كە ئێران بەشدارە لەو هێرشەی رۆژی شەممە كرانە سەر كارگە نەوتییەكانی خرێس و بەقیق.
وتیشی: هێرشەكان لە خاكی یەمەنەوە ئەنجامنەدراوە و ئەو دوو كارگە نەوتیەی سعودیە لە بەری باكورەوە كراونەتە ئامانج.
وتەبێژی وەزارەتی بەرگری سعودیە پاشماوەی ئەو موشەك و فڕۆكە بێ فڕۆكەوانانەشی نمایش كرد، كە لە هێرشەكەی سەر دوو كارگە نەوتیەكەی وڵاتەكەی بەكراهێنرابوون.
بەهۆی ئەو دوو هێرشەوە ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتی سعودیە بۆ نزیكەی نیوە دابەزی، هەر بۆیە ریاز و واشنتۆن هێرشەكەیان بە پەلاماردانی بازرگانی جیهانیی وزە ناوبردووە.