عادل عەبدولمەهدی بەسەرۆكایەتی وەفدێكی 55 كەسی دەچێتە چین

18/09/2019 عێراق

نەوا
عادل عەبدولمەهدی بە سەرۆكایەتی وەفدێكی 55 كەسی لە وەزیر و پارێزگار و راوێژكارانی وڵاتەكەی دەچێتە چین.
وەفدە یاوەرەكەی عەبدولمەهدی پێكهاتون لە نۆ وەزیر و یەك بریكاری وەزارەت و ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی وەزیران و 16 پارێزگار و نۆ راوێژكار و دوو باڵیۆز و حەوت كارمەندی سكرتاریەتی عەبدولمەهدی و پێنج وێنەگری تایبەت و پێنج پاسەوان و پەیامنێری كەناڵی عێراقیە.
لەناو وەفدی یاوەری سەرۆك وەزیرانی عێراقدا هەریەك لە پارێزگارەكانی سلێمانی و هەولێر و دهۆك ئەندامن و وەفدەكە تا رۆژی 24 ی ئەیلول لە چین دەمێنێتەوە.
لایخۆیەوە عەبدولحسێن هەنین، راوێژكاری سەرۆك وەزیران ئاشكرایكرد، "سەردانەكەی عادل عەبدلمەهدی سەرۆك وەزیران زیاتر رویەكی ئابوری هەیەو ژمارەیەك وەزیر و راوێژكار و 16 پارێزگار یاوەریی سەرۆك وەزیران دەكەن و ئیمزاكردنی ژمارەیەك پڕۆژەی گەورەی بواری رێگاوبان و گواستنەوەو خزمەتگوزاریی و خوێندن و تەندروستی و پیشەسازی و كشتوكاڵ لە ئەجێندای سەردانەكەدان.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group