عیراق.. یەكێك لە گەورەترین بازرگانەكانی مادەی هۆشبەر دەستگیركرا

21/09/2019 عێراق

نەوا
لیوا سەعد مەعن وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عیراق ئاشكرایكرد، دوای دوو كاتژمێر لە بەدواداچون و راوەدونان، گەورەترین بازرگان و دابەشكەری مادە هۆشەبەرەكان و ئەو مادانەی كاریگەریان بۆ سەر مێشك هەیە لەپارێزگای میسان دەستگیركراوە.
لیوا سەعد مەعن لەبەیاننامەیەكدا بڵاویكردوەتەوە، لەپرۆسەیەكی تایبەتدا هێزێكی هاوبەشی هەواڵگری و دژەتیرۆر و سواتی عیراقی یەكێك لە گەورەترین بازرگانانی مادەی هۆشبەریان دەستگیركردوە.
ئەوەش هاتوە، ئەو كەسە دابەشكەری سەرەكی مادە هۆشبەرەكان و ئەو مادانە بوە، كە كاریگەرییان لەسەر مێشك هەیە لەپارێزگای میسان و 8 دۆسێی دەستگیركردن لە دژی هەبوە.
وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆ رونیشیكردوەتەوە، دوای دوو كاتژمێر لە راوەدونانی بازرگانەكە، دواجار دەستگیركراوە، هەروەها كەسێكی دیكەش دەستبەسەركراوە، كە لەگەڵیدا بوە و ئەویش یەكێك بوە لە دیارترین ئەو كەسانەی مادە هۆشبەرەكانی دابەش كردوە و بە بەڵگەوە دەستگیركراوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group