نەوا
باڵیۆزخانەی ئەمەریكا لە بەغدا رایدەگەیەنێت كە چوار ملیۆن دۆلاری بۆ نۆژەنكردنەوەی ژمارەیەك ناوچەی شوێنەواریی لە عێراق تەرخانكردوە كە ژمارەیەك لەوانە لەهەرێمی كوردستانن.
باڵیۆزخانەی ئەمەریكا لە بەغدا رایگەیاند؛ چوار ملیۆن دۆلار بە ئامانجی نۆژەنكردنەوەی ژمارەیەك ناوچەی شوێنەواریی لە عێراق تەرخانكردوە لەوانە، دەروازەكانی عەشتار و بادینان لەگەڵ كڵێسای مار گۆرگیس و پەرستگای لالش، هەروەها گۆڕی پێغەمبەر ناحوم و قەڵای هەولێر.
بەپێی راگەیەندراوەكە باڵیۆزخانەی ئەمەریكا بەردەوام پاڵپشتی لە هەوڵەكانی حكومەتی عێراق دەكات سەبارەت پاراستنی شوێنەوارە مێژوییەكان.