بەریتانیا.. پێناچێت حوسیەكان لەپشت هێرشەكانی سەر سعوودیەوە بن

22/09/2019 جیهان

نەوا
وەزیری دەرەوەی بەریتانیا بەدووری دەزانێت هێرشەكانی هەفتەی رابردووی سەر دامەزراوە نەوتییەكانی سعوودیە لە لایەن حوسیەكانەوە ئەنجام درابن.
لە لێدوانێكدا دۆمینیك راب وەزیری دەرەوەی بەریتانیا رایگەیاندووە، پاڵپشت بەو زانیاریانەی بەدەستی گەیشتووە،  بەدوری دەزانێت هێرشەكانی سەر دوو دامەزراوەی نەوتی سعوودیە لە لایەن حوسیەكانی یەمەنەوە ئەنجام درابن.
وەزیری دەرەوەی بەریتانیا بە بێ ئەوەی هیچ لایەنێك بە ئەنجامدانی هێرشەكانی تۆمەتبار بكات، باسی لەوەكردووە، كە سعوودیە مافی خۆیەتی بەرگری لە خۆی بكات.
رۆژی شەممە 14 ی ئەیلول هێرشی ئاسمانی كرایە سەر كارگە نەوتیەكانی بەقیق و خرێصی سعودیە و سەرباری ئەوەی حوسیەكان بەرپرسیارێتی ئەو هێرشەیان لە ئەستۆگرت، بەڵام ریاز و واشنتۆن پێیان وایە تاران لە پشت ئەو هێرشانەوەیە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group