هاتووچۆی سلێمانی شۆفێرانی بارهەڵگر ئاگادار دەكاتەوە

24/09/2019

نەوا
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی لە ئاگادارییەكدا شۆفێرانی بارهەڵگر دەكاتەوە لەكاتژمێر 7:30 خولەك بۆ 8:30 خولەكی بەیانی هاتنە ناوەوە بۆ شەقامی بازنەیی مەلیك محمود و سەنتەری شار قەدەغەیە.
لەئاگادارییەكدا ‎بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی ئاگاداری شۆفێری ئەو ئوتومبیلانە دەكات كە ئۆتومبیلی بارهەڵگری قەبارەی چوار تەن بەرەو سەرەوەیان پێیە لەكاتژمێر 7:30 خولەك بۆ 8:30 خولەكی بەیانی هاتنە ناوەوە بۆ شەقامی بازنەیی مەلیك محمود و سەنتەری شار قەدەغەیە، جگە لە رۆژانی هەینی و پشووە فەرمییەكان.
لەئاگاداریەكەدا ئەوەشهاتووە، ‎دەركردنی ئەم بڕیارە لەلایەن هاتووچۆی سلێمانییەوە لەپێناو بەرژەوەندی گشتیدایە بەهۆی دەستپێكردنی وەرزی خوێندن و سەلامەتی گیانی هاوڵاتییان و نەهێشتنی دروستبوونی لۆدی زۆرە لەوكاتەی كە دیاریكراوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group