نه‌وا
له‌ماوه‌ی 8 مانگی ئه‌مساڵدا ، (27) سكاڵای جۆراوجۆری هاووڵاتیان و فه‌رمانبه‌ران له ته‌ندروستی گه‌رمیان تۆماركراون و كاریان له‌سه‌ر كراوه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی گه‌رمیان بڵاویكرده‌وه، به‌پێی ئامارێكی به‌شی پشكنین و به‌دواداچون له به‌ڕێوبه‌رایه‌تییه‌كه‌یان، له‌ماوه‌ی سه‌ره‌تای كانونی دووه‌م بۆ كۆتایی ئابی 2019، 27 سكاڵای جۆراوجۆریان به‌ده‌ستگه‌یشتوه و بڕیاریان له‌باره‌وه دراوه، كه (14) له‌و سكاڵایانه ده‌ره‌كین، واته هاووڵاتیان تۆماریان كردوه، 13شیان ناوخۆیین، واتا سكاڵای كارمه‌ند و فه‌رمانبه‌رانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه گشتییه‌كه‌ن.
نیاز ساڵح لێپرسراوی به‌شی پشكنین و به‌دواداچون له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی گه‌رمیان، ئاشكرایكرد به‌شه‌كه‌یان به فه‌رمانی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی، به‌دواداچون بۆ هه‌موو سكاڵایه‌ك ده‌كات، كه چ هاووڵاتیان له‌باره‌ی خزمه‌تگوزاریی و فه‌رمانبه‌ره‌كانه‌وه تۆماری بكه‌ن، یان فه‌رمانبه‌رانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه به‌هۆی حاڵه‌ت و كێشه‌ی جیاوازه‌وه تۆماری بكه‌ن.
وتیشی "هه‌موو سكاڵایه‌ك به‌دواداچونی جدیی بۆ ده‌كرێت و به‌پشت به‌ستن به یاسا و رێنماییه‌كان لێكۆڵینه‌وه‌یان تێدا ده‌كرێت و یه‌كلاده‌كرێنه‌وه، هه‌روه‌ك هه‌ندێكجار و به‌پێی پێویستی كه‌یسه‌كه لیژنه‌ی تایبه‌تمه‌ندی لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر پێكده‌هێنرێت".
داواشی له هاووڵاتیان كرد له‌كاتی بونی هه‌ر كێشه‌یه‌كدا، به‌شێوه‌ی فه‌رمی و له رێگه‌ی ئه‌وانه‌وه سكاڵاكه‌یان تۆماربكه‌ن، بۆئه‌وه‌ی بتوانن به‌دواداچونی یاسایی و پێویستی له‌باره‌وه بكه‌ن.