كه‌ركوك.. داعش پێنج كه‌سى سه‌ربڕى

09/10/2019

نه‌وا
سه‌رچاوه‌ ئه‌منیه‌كانى عیراق ئاشكرایانكرد، چه‌كدارانى رێكخراوى داعش پێنج هاووڵاتیان له‌پارێزگاى كه‌ركوك سه‌ربڕى، كه‌ سه‌رقاڵی كاری ئاژه‌ڵدارى بون.
كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن له‌زارى سه‌رچاوه‌ ئه‌منیه‌كانه‌وه‌ بڵاویانكردوه‌ته‌وه‌، چه‌كدارانى رێكخراوى داعش ئه‌و پێنج هاووڵاتییه‌یان له‌ گونده‌كانى "كومبتله‌ر" و "فاتحه‌" له‌ باكورى خۆرئاواى پارێزگاى كه‌ركوك سه‌ربڕیوه‌.
رونیشكراوه‌ته‌وه‌، ئه‌و پێنج هاووڵاتییه‌ به‌خێوكه‌رى مه‌ڕو ماڵات بون و دواى ئه‌وه‌ى ئه‌و چه‌كدارانه‌ ده‌ستگیریانكردون، هه‌ر پێنجیان سه‌ربڕیوه‌.
دواى رزگاركردنى سه‌رجه‌م ناوچه‌كانى عیراق و ده‌رهێنانى له‌ژێر ده‌ستى رێكخراوى داعش له‌ساڵى 2017، گروپه‌ و چه‌كداره‌كانى ئه‌و رێكخراوه‌ له‌پارێزگاكانى كه‌ركوك و ئه‌نبارو نه‌ینه‌وا و سه‌ڵاحه‌دین و چه‌ندین ناوچه‌ى ترى عیراق بڵاوبونه‌ته‌وه‌و ناوبه‌ناو هێرش ده‌كه‌نه‌سه‌ر هێزه‌ ئه‌منیه‌كان و هاووڵاتیان و جوتیاران و به‌خێوه‌كه‌رانى مه‌ڕوماڵات.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group