عیراق.. زیاتر لە یەك ملیۆن بێكار ناویان تۆماركردوە

14/10/2019 عێراق

نەوا
باسم عەبدولزەمان وەزیری كارو كاروباری كۆمەڵایەتی عیراق ئاشكرایكرد، زیاتر لە یەك ملیۆن و 344 هەزار كەس ناویان بۆ وەرگرتنی مینحەی بێكاری لە وەزارەتەكە تۆماركردوە.
باسم عەبدولزەمان بەرۆژنامەی "سەباح"ی نیمچەفەرمی وتوە، دوای ئەوەی هەفتەی رابردو فۆرمی ئەلیكترۆنی بڵاوكرایەوە، سەرجەم ئەوانەی ناویان وەك بێكار تۆماركردوە ناوەكانیان وەرگیراوە.
رونیشیكردوەتەوە، پرۆسەی ناوتۆماركردن بەشێوەی راستەوخۆ و لەڕێگەی كاغەزەوە تەواوكراوە ئەوەش لەپێناوئەوەی مینحەی فریاگوزاری بیانگرێتەوە و كۆی گشتی ئەوانەشی وەك بێكار ناویان تۆماركراوە زیاترە لە ملیۆنێك و 344 هەزار كەس.
وەزیری كارو كاروباری كۆمەڵایەتی تەئكیدیشی كردوەتەوە، وەزارەتەكەی لەپێشەوەی ئەو وەزارەتانەیە، كە بەدەم داواكاری خۆپیشاندەرانەوە چوە ئەوەش لەپێناو ئەوەی مینحەیەك بداتە بێكاران و هەلی كاریان بۆ بدۆزێتەوە.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group