یەكێتی ئەوروپا فرۆشتنی چەك بە توركیا رادەگرێت

14/10/2019 جیهان

نەوا
وەك كاردانەوەیەك بەرامبەر بە هێرشەكانی توركیا بۆ سەر باكوری سوریا، هەر 28 ئەندامەكەی ئەو یەكێتیە رێككەوتن فرۆشتنی چەك بە ئەنقەرە رابگرن.
رۆژی دووشەممە لە كۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی یەكێتی ئەوروپا لە لۆكسمبۆرگ بڕیاردرا فرۆشتنی چەك بە توركیا لە لایەن سەرجەم ولاتانی ئەندامەوە رابگیرێت.
دوای دەستپێكردنی هێرشەكانی توركیا بۆ سەر باكوری سوریا، بە جیا وڵاتانی فەرەنسا، نەرویج، فینلەندا، هۆڵەندا و ئەڵمانیا فرۆشتنی چەكیان بە ئەنقەرە راگرتبوو.
وڵاتانی یەكێتی ئەوروپا هاوكات وێڕای ئیدانەكردنی ئەو هێرشانەی توركیا داواشیان كردووە، هێزەكانی لە سوریا بكشێنێتەوە و رێز لەسەروەری خاكی ئەو وڵاتە بگرێت.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group