هێزەكانی هاوپەیمانان لە منبج كشانەوە

15/10/2019 جیهان

نەوا
هاوپەیمانی نێودەوڵەتی هێزەكانی لە شاری منبجی سوریا كشاندەوە و هێزەكانی سەر بە سوریاش چوونە ئەو شارەوە.
ئاژانسی رۆیتەزر بڵاویكردەوە، هێزەكانی سەر بە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش بەتەواوەتی لە مبنج كشاونەتەوە.
پێشتریش ئاژانسی فەرمی هەواڵی سوریا (سانا) بڵاویكردبوەوە، هێزەكانی سەر بە حكومەتی دیمەشق چوونە ناو شاری منبج و ئاڵای سوریایان لەو شارە هەڵداوە.
رۆژی یەكشەممە دوای رێككەوتنیان لەگەڵ هەسەدە، بەشێك لە سوپای سوریا بەرەو ناوچەكانی باكوری ئەو وڵاتە جوڵەیان پێكرا.
لەدوای هێرشەكانی توركیا و گروپە چەكدارە سوریەكانی هاوپەیمانی بۆ سەر باكوری سوریا و كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا لەو ناوچەیە، هەسەدە داوای لە هاوپەیمانان كرد ناوچە دژەفڕین رابگەیەنن، پاش بێ وەڵام مانەوەی داواكاریەكەی لە گەڵ حكومەتی سوریا لەسەر پاراستنی ناوچە سنوریەكان لەگەڵ توركیا رێككەوت.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group