فەرەنسا: هێرشەكانی توركیا بوار بۆ گەڕانەوەی داعش دەڕەخسێنێت

15/10/2019 جیهان

نەوا
سەرۆك وەزیرانی فەرەنسا دەڵێت، هێرشەكانی توركیا بۆ سەر رۆژهەڵاتی فورات گەڕانەوەی داعش بۆ سوریا و عێراق مسۆگەر دەكات.
ئیدوار فیلیپ سەرۆك وەزیرانی فەرەنسا رایگەیاند، هێرشەكانی توركیا بۆ سەر رۆژهەلاتی فورات دەرەنجامی وێرانكەر و كارەساتبار بۆ ناوچەكە بەدوای خۆیدا دەهێنێت و جگە لە مسۆگەركردنی گەڕانەوەی داعش بۆ سووریا و عێراق هیچ ئەنجامێكی دیكەی لێ ناكەوێتەوە.
سەرۆك وەزیرانی فەرەنسا وتیشی، ئەمەریكا رێگەی بە هێرشی توركیا داوە و بە بڕیارەكەی بۆ كشاندنەوەی هەزار سەرباز لە سووریا بە شێوەیەكی تاكلایەنانە، هاوكاری ئەنقەرەی كردووە.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group