نه‌وا
فرانسوا هۆلاند سه‌رۆكى پێشوى فه‌ره‌نسا ده‌ڵێت: به‌داخه‌وه بۆئه‌وه‌ى له سوریا رویدا و ئه‌وه‌ى نه‌یانویست سه‌ربكه‌وێت، وه‌ك، به‌شار ئه‌سه‌د، ڤلادیمێر پوتین و ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌ركه‌وتن.
هۆلاند له‌چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ ئاژانسى فرانس پرێس ئاماژه‌ى به‌وه‌داوه، ئه‌و قۆناغه‌ى بڕیاربو قۆناغى كۆتایى ململانێكان بێت له سوریادا چى به‌سه‌ر هات؟ هه‌موو ئه‌وانه‌ى ده‌مانویست سه‌رنه‌كه‌ون، سه‌ركه‌وتن، هه‌ر له رژێمى "به‌شار ئه‌سه‌د"ه‌وه تا توركیا، كه له كورده هاوپه‌یمانه‌كان ده‌دات، هه‌روه‌ها "ڤلادیمێر پوتین" كه به سه‌ربازه‌كانه‌وه له‌گه‌ڵ ئێرانیه‌كان هاتن بۆ پاراستنى ئه‌سه‌د و رزگاركردنى.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شداوه، هاوپه‌یمانیى خۆرئاوا، كه به پشتگیرى كورده‌كان به‌ڕاستى ده‌یویست داعش له‌ناوببات، ئێستا ده‌بینێت هاوپه‌یمانه‌كه‌ى راوه‌دوده‌نرێت و پێى پیاده‌نرێت له‌و ناوچانه‌ى داعش داگیریكردبون، هه‌روه‌ها رێكخراوى داعش ئاماده‌كارى ده‌كات بۆ ئازادكردنى چه‌كداره‌كانى له كه‌مپ و زیندانه‌كاندا.
سه‌رۆكى پێشووى فه‌ره‌نسا رونیشیكردوه‌ته‌وه، پێموایه ئێستا كاتى ئه‌وه‌یه داوا له سه‌رۆكى ئه‌مریكا بكرێت رونكردنه‌وه بدات به‌تایبه‌تى له‌سه‌ر ئه‌و دووڕووییه‌ی به‌هۆى ته‌نگژه جیاوازه‌كانه‌وه له‌نێوان به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانى ئه‌وان و ئه‌مریكادا دروستبوه.