نه‌وا
له سه‌رجه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی وه‌زاره‌تی كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی خزمه‌تگوزاریی گه‌ڕان به‌دوای هه‌لی كار له رێگه‌ی وێب سایته‌وه راگه‌یاندرا.
رۆژی چوارشه‌ممه 6ی تشرینی یه‌كه‌می 2019، وه‌زاره‌تی كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی له لاپه‌ڕه‌ی فه‌رمی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك رایگه‌یاند، به هاوكاری له‌گه‌ڵ رێكخراوی كۆچی نێوده‌وڵه‌تی، سیستمی به‌كارخستنی ئه‌لكترۆنی و وێبسایتی "پۆرتاڵی كار" دانرا.
رونیشیكردۆته‌وه، له رێگه‌ی ئه‌و وێبسایته‌وه، خزمه‌تگوزاریی گه‌ڕان به‌دوای كار پێشكه‌شی ئه‌و كه‌سانه ده‌كرێت كه به‌دوای كاردا ده‌گه‌ڕێن، هه‌روه‌ها ئه‌م سیستمه ده‌توانێت كرێكار بدۆزێته‌وه بۆ ئه‌و خاوه‌ن كارانه‌ی پێویستییان پێیه‌تی.
ئاماژه بۆ ئه‌وه‌شكراوه، كه ئه‌م سیستمه به‌رده‌سته له گشت به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی كار له "هه‌ولێر، دهوك، سلیمانی"، هه‌روه‌ها له سه‌رجه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی راهێنانی پیشه‌یی له "گه‌رمیان، سۆران، زاخۆ"، سه‌ربه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتی كار و ده‌سته‌به‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی له وه‌زاره‌تی كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌رێمی كوردستان.
كلیك بكه بۆ بینینی سایته‌كه