نه‌وا
دانا جه‌زا په‌رله‌مانتاری عیراق ده‌ڵێت "وه‌ك هاوپه‌یمانیى كوردستانى دوو ماده‌ى ده‌ستور ده‌پارێزین، ئه‌وانیش تایبه‌تن به سیستمى په‌رله‌مانى و عیراقى فیدراڵى".
دانا جه‌زا له لێدوانێكى رۆژنامه‌وانیدا جه‌ختیكردوه‌ته‌وه، سه‌رجه‌م هه‌نگاوه‌كانى چاكسازى ئه‌گه‌ر له‌به‌رژه‌وه‌ندى گه‌ل بێت و دووربێت له‌ئاره‌زوه سیاسى و مه‌زهه‌بیه‌كان به‌ته‌واوه‌تى پشتگیرى ده‌كه‌ن، ئه‌وه‌شى تایبه‌ته به ده‌ستوره‌وه چه‌ند ماده‌یه‌ك هه‌یه وه‌ك كورد ده‌یپارێزن له‌هه‌ر هه‌نگاوێك بۆ ده‌ستكاریكردنى، یه‌كه‌میان سیستمى فیدراڵیى عیراق و هه‌رێمه‌كان و مافه‌كانى هه‌رێمى كوردستانه، كه سه‌رجه‌میان خاڵى زۆر گرنگن.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا "ماده‌كه‌ى دیكه‌یان تایبه‌ته به‌سیستمى سیاسى له وڵات‌دا، كه پێویسته به‌شێوه‌یه‌كى رون و راشكاوانه له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته بوه‌ستین، له‌به‌رئه‌وه‌ى پێمانوایه سیستمى په‌رله‌مانى ئێستا بۆ هه‌موولایه‌ك گونجاوه و تێیدا سه‌رجه‌م پێكهاته و لایه‌نه‌كان له‌ناوه‌ندێكى تایبه‌تدا كۆده‌كاته‌وه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر شتێكى باشتر هه‌بو، كه خزمه‌تى نیشتمان بكات و ئه‌نجامه‌كه‌ى باشتر بێت، ئێمه لاریمان نییه له دیراسه‌كردنى".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره كورده پێیوایه، سیستمى سیاسى و ده‌ستور هۆكار نین بۆ پێشكه‌ش نه‌كردنى خزمه‌تگوزارى، به‌ڵكو جێبه‌جێنه‌كردنیان به‌شێوه‌یه‌كى دروست گه‌یاندونیه‌ته ئێستا و متمانه له‌نێوان حكومه‌ت و هاووڵاتیاندا نه‌ماوه.