نه‌وا
موقته‌دا سه‌در رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در ده‌ڵێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی داوای ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌یان كردووه، به‌ڵام ناهێڵن ئه‌و هه‌ڵبژاردنه پێشوه‌خته‌یه به سه‌رپه‌رشتیی ئه‌مریكا ئه‌نجامبدرێت و سواری شه‌پۆله‌كه بێت و عیراق بكات به سوریایه‌كی دیكه.
موقته‌دا سه‌در له به‌یاننامه‌یه‌كدا قسه له‌سه‌ر داواكارییه‌كه‌ی كۆشكی سپیی ئه‌مریكا ده‌كات بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته له عیراق، له‌و باره‌یه‌وه دوپاتیكرده‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی داوای ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌یان كردووه، به‌ڵام رێگه‌ناده‌ن به سه‌رپه‌رشتیی ئه‌مریكا ئه‌و هه‌ڵبژاردنه ئه‌نجامبدرێت، رێگه به‌وه‌شناده‌ن ئه‌مریكا سواری شه‌پۆله‌كه بێت و عیراق بكات به مه‌یدانی ململانێ و سوریایه‌كی دیكه.
سه‌در هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌ش له ئه‌مریكا ده‌كات، ئه‌گه‌ر جارێكی دیكه ده‌ستوه‌ردان بكات، له‌رێگه‌ی خۆپیشاندانی ملیۆنییه‌وه كۆتایی به بوونی ئه‌مریكا له عیراق ده‌هێنن.
موقته‌دا سه‌در ده‌شڵێت، داگیركارییه‌كه‌ی ئه‌مریكا بووه هۆی هێنانی گه‌نده‌ڵكاران و كردنیان به ده‌سه‌ڵاتدار به‌سه‌ر گه‌لی عیراقه‌وه.