وەزارەتی پەروەردە لەسەر هەڵوەشانەوەی پشوی نیوەی ساڵ رونكردنەوە دەدات

12/11/2019 عێراق

نەوا
وەزارەتی پەروەردەی عیراق رەتیدەكاتەوە پشوەكانی نیوە ساڵ هەڵوەشێنرابێتەوە یان رێنمایی دەركردبێت بۆئەوەی رۆژانی شەممە بكرێت بە دەوامی فەرمی. تەئكیدیش دەكاتەوە هاریكاری باڵا لەگەڵ هێزە ئەمنیەكان هەیە بۆ پاراستنی ناوەندەكانی خوێندن و بەردەوامبونی پرۆسەكە.
لەو بارەیەوە حەیدەر فاروق وتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی عیراق لەلێدوانێكدا بۆ رۆژنامەی "سەباح"ی نیمچەفەرمی وتویەتی "وەزارەت هیچ رێنماییەكی دەرنەكردوە بۆ هەڵوەشاندنەوەی پشوەكانی نیوەی ساڵ یان بەفەرمیكردنی دەوامی رۆژانی شەممە".
وتیشی "دەستەی بۆچونەكانی سەربە وەزارت لەگەڵ دەزگای سەرپەرشتی پەروەردەیی كۆدەبنەوە بۆ دۆزینەوەی رێگەچارە بۆ قەرەبوكردنی ئەو دەوامەی قوتابیان، كە لەدەستچوە".
وتەبێژی وەزارەتی پەروەردە تەئكیدیشیكردەوە، هیچ گشتاندنێك نییە بۆ لێپرسینەوە یان سزادانی ئەوانەی لە كەرتی پەروەردەدان و مانیانگرتوە، چونكە خوێندنگاكان پەیوەستن بە بەڕێوەبەرایەتیەكان و دواتریش لە رووی ئیدارییەوە بەڕێوەبەرایەتیەكان سەربە ئەنجومەنی پارێزگاكانن، بۆیە بڕیار لەلایەن حكومەتی خۆجێییەوە دەدرێت.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group