سەرۆكایەتیی كۆمار وەڵامی ناڕاستەوخۆی نەتەوە یەكگرتووەكان و ئەمریكا دەداتەوە

12/11/2019 عێراق

نەوا
سەرۆكایەتیی كۆماری عیراق وەڵامی ناراستەوخۆی نەتەوە یەكگرتووەكان و ئەمریكا دەداتەوە بۆ ئەنجامدانی چاكسازی و دەڵێت، بڕیاردان لە چاكسازیكردن بڕیارێكی تەواو عیراقییە.
سەرچاوەیەكی بەرپرس لە سەرۆكایەتیی كۆماری عیراق رایگەیاند، ئەو چاكسازییەی داوادەكرێت ئەنجامبدرێت، بڕیارێكی تەواو عیراقییە، وەڵامدانەوەیەكە بۆ ئیرادەی عیراقییەكان و ناچێتە ژێر باری هەوڵی دەرەكییەوە، بۆیە هەر دەستوەردانێكی دەرەكی لە كاروباری عیراق رەتكراوەیە و مایەی قبوڵكردن نییە.
سەرچاوە بەرپرسەكەی سەرۆكایەتیی كۆماری عیراق دوپاتیشیكردەوە، عیراقییەكان بەپێی ئەولەویەتی بەرژەوەندیە نیشتمانییەكانیان و رێزگرتن لە ئیرادەی مەرجەعی ئاینی و لەچوارچێوەی دەستور، بڕیارێكی نیشتمانی دەدەن.
ئەو قسانەی سەرۆكایەتیی كۆماری عیراق لەبارەی عیراقیبونی بڕیار بۆ ئەنجامدانی چاكسازی لەكاتێكدایە، دوێنی نوێنەری نەتەوە یەكگرتووەكان لە عیراق و كۆشكی سپی ئەمریكا بەجیا پرسی گرنگیی ئەنجامدانی چاكسازییان لە عیراق باسكرد.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group