وەزارەتی دارایی لە بارەی دەڕماڵەی موچەخۆرانەوە رونكردنەوە دەدات

15/11/2019

نەوا
وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی هەرێمی كوردستان جۆر و بڕی دەرماڵەی مووچە خۆرانی بڵاو كردەوە.
بەپێی نووسراوێكی وەزارەتی دارایی كە ئاراستەی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران و وەزیری هەرێم بۆ كاروباری پەرلەمان كراوە و تێیدا روونكردنەوە لەبارەی جۆر و بڕی دەرماڵەی مووچە خۆران دراوە.
وەزارەتی دارایی لە روونكردنەوەكەدا ئەوەی خستووەتە ڕوو، كە 25 جۆر دەرماڵە هەیە و چواریان جێگیر و 21 یان ناجێگیرن.
رونیشیكردۆتەوە، كە مووچەی بنەڕەتی بە رێژەی 44%، دەرماڵە جێگیرەكان بەرێژەی 16% و دەرماڵە ناجێگیرەكان بەرێژەی 40% تێكڕای مووچە و دەرماڵەكانە.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group