نه‌وا
زۆرن ئه‌وانه‌ى به‌ده‌ست قه‌ڵه‌ویه‌وه ده‌ناڵێنن و هه‌رده‌م بیریان لاى ئه‌وه‌یه چۆن وزه‌ى زیاتر (كالۆرى) سه‌رف بكه‌ن و قه‌ره‌بوى ئه‌و وزه‌یه بكه‌نه‌وه، كه خواردویانه.
سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى زانایان پێیانوایه چۆنێتى و بڕى وه‌رگرتن و سهرفكردنى وزه ته‌نها پرۆسه‌یه‌كى جێگیر نییه له‌هه‌موو مرۆڤێكدا، به‌ڵكو په‌یوه‌ندی به بابه‌تی بۆماوهییشهوه هه‌یه، زانایان گه‌یشتونه‌ته ئه‌و بۆچونه‌ى ته‌نها جوڵه‌و زینده چالاكییه‌كانى ناوه‌وه‌ى مرۆڤ به‌رپرس نین له سوتاندنى وزه، به‌ڵكو مێشكیش ده‌توانێت به‌بێ جوڵه وزه‌یه‌كى زۆر بسوتێنێت.
به‌پێى لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك، كه ماڵپه‌ڕی زانستیى "لایف ساینس" بڵاویكردوه‌ته‌وه، مێشكى مرۆڤ ده‌توانێت وزه‌یه‌كى زۆر بسوتێنێت ئه‌ویش له رێگه‌ى بیركردنه‌وه و به‌كارهێنانى مێشك، كه ده‌توانێت %20 بۆ 25%ى هه‌موو وزه‌ى له‌ش به‌كاربهێنێت ئه‌گه‌رچى مێشك خۆى ته‌نها 2%ى كێشى له‌شى مرۆڤه.
ئه‌وه‌ش هاتوه، منداڵ زۆرترین رێژه‌ى وزه به‌كارده‌هێنن، چونكه له قۆناغى گه‌شه‌كردندان، (دوج یۆیهر) زاناى بوارى گه‌شه‌سه‌ندن ده‌ڵێت "ئه‌وانه‌ى ته‌مه‌نیان 5 یان 6 ساڵه، مێشكیان ده‌توانێت 60%ى وزه‌ى له‌ش بسوتێنێت".
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی بهوهكردوه تا چالاكى و ئه‌ركى مێشك زیاتر بێت به‌هۆی لێدانی ئامێرێكی میوزیك یان بیركردنه‌وه له جوڵه‌كان له‌كاتى یاریكردنى شه‌تره‌نجدا ئه‌وا به‌كارهێنانى وزه زۆر زیاتر ده‌بێت، به‌تایبه‌تى كاتێك گۆڕانكارییه‌ك له چالاكى مێشكدا روده‌دات.
به‌پێى لێكۆڵینه‌وه‌كه، یاریزانێكى یارى شه‌تره‌نج ده‌توانێت له‌رۆژێكدا شه‌ش هه‌زار كالۆرى بسوتێنێت، ئه‌وه‌ش له ئه‌نجامى لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كه‌وه ده‌ركه‌وتوه، كه له‌سه‌ر روداوێكى یاریزانى روسى یارى شه‌تره‌نج (ئاناتۆلى كاربۆڤ) كراوه و له‌ساڵى 1984دا خولێكى شه‌تره‌نجی پێنج مانگی، كه 48 یارى تێدا بردوه‌ته‌وه، به‌ڵام ئاناتۆلى دواى ئه‌نجامدانى ده‌یان یارى 10 كیلۆگرام به خێرایی له كێشى دابه‌زیوه‌و بارى ته‌ندروستى تێكچوه، به‌هۆى ئه‌وه‌شه‌وه پاڵه‌وانێتیه‌كه هه‌ڵوه‌شێنراوه‌ته‌وه، چونكه مه‌ترسى گیانله‌ده‌ستدانى ئه‌و یاریزانه‌ى لێكه‌وتوه‌ته‌وه.