نه‌وا
عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق سوپاسی عه‌ممار حه‌كیم سه‌رۆكی ره‌وتی حیكمه ده‌كات بۆ ئه‌و ده‌ستپێشخه‌رییه‌ی ئه‌نجامیدا بۆ چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانه‌كانی عیراق و كۆكردنه‌وه و رێككه‌وتنی لایه‌نه سه‌ره‌كییه‌كان له‌سه‌ر چه‌ند خاڵێك.
عه‌بدولمه‌هدی له نامه‌یه‌كدا كه ئاراسته‌ی حه‌كیم-ی كردوه، ده‌ڵێت، به گرنگییه‌وه له‌و ده‌ستپێشخه‌رییه ده‌ڕوانێت كه عه‌ممار حه‌كیم رایگه‌یاندوه بۆ یه‌كڕیزیی لایه‌نه سیاسییه‌كان و به‌ده‌نگه‌وه‌هاتنی داواكاریی مه‌رجه‌عیه‌ت و بزوتنه‌وه ناڕازی و چاكه‌خوازه‌كانی گه‌لی عیراق.
سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق سوپاسی عه‌ممار حه‌كیم ده‌كات بۆ ئه‌و هه‌وڵانه‌ی داوێتی بۆ رێككه‌وتنی لایه‌نه سیاسییه‌كان له‌سه‌ر چه‌ند خاڵێك، كه به‌وته‌ی عه‌بدولمه‌هدی، داواكاریی بنه‌ڕه‌تیی گه‌لی عیراق جێبه‌جێده‌كات، سوپاسی كه‌سایه‌تی و لایه‌نه سیاسییه‌كانی دیكه‌ش ده‌كات كه به‌شدارییان له‌و ده‌ستپێشخه‌رییه‌دا كردووه.
عه‌بدولمه‌هدی دوپاتیكرده‌وه، لایه‌نه سیاسیه‌كان و هه‌رسێ ده‌سه‌ڵاتی یاسادانان و دادوه‌ری و جێبه‌جێكردن به‌ڵێنیان داوه له ماوه‌یه‌كی دیاریكراودا بگه‌نه ئه‌و ئامانجانه‌ی كه دیاریكراون.
شه‌وى رابردو، به ده‌ستپێشخه‌ریی عه‌مار حه‌كیم، 12 لایه‌نی سیاسیی شیعی و سونی و كوردی كۆبونه‌وه‌یه‌كى فراوانیان ئه‌نجامدا و چه‌ند راسپارده و خاڵێكیان بڵاوكرده‌وه، جه‌ختیانكرده‌وه پێویسته تا كۆتایى ئه‌مساڵ حكومه‌تی عیراق ئه‌و به‌ڵێنانه‌ى داویه‌تى و داواكاریى خۆپیشانده‌رانن، جێبه‌جێیان بكات، به‌پێچه‌وانه‌وه متمانه‌ی لێده‌سه‌نرێته‌وه و هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خت ئه‌نجامده‌درێت.