نه‌وا
رێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی باس له‌وه‌ده‌كات له خۆپیشاندانه‌كانی 21 شاری ئێران‌دا 106 كه‌س كوژراون.
رێكخراوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، به‌پشت به‌ستن به ڤیدیۆی پشتڕاستكراوه، شایه‌تحاڵه‌كان و زانیاری چالاكوانانی مافی مرۆڤ له ده‌ره‌وه‌ی ئێران ئه‌و ژماره‌یان بۆ رونبوه‌ته‌وه.
لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، هێزه ئه‌منیه‌كانی ئێران به شێوه‌یه‌كی نایاسایی به‌رده‌وامن له كوشتنی خۆپیشانده‌رانی ئه‌و وڵاته كه ته‌نها له دژی گرانبوونی نرخی به‌نزین به‌شێوه‌یه‌كی ئاشتیانه رژاونه‌ته شه‌قامه‌كان.
رێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕوو كه پێده‌چێت ژماره‌ی كوژراوه‌كان زۆر له‌وه زیاتر بێت، به تایبه‌تی كه هه‌ندێك راپۆرت باس له كوژرانی زیاتر له 200 كه‌س ده‌كه‌ن.
له كۆتاییدا داواشی له ده‌سه‌ڵاتدارانی تاران كردووه رێز له ئازادی راده‌ربڕین و مافی ئه‌نجامدانی گردبوونه‌وه‌ی ئاشتیانه‌ی هاوڵاتیان بگرن و كۆتایی به پچڕاندنی هێڵه‌كانی ئینته‌رنێت بهێنن.