بڕیاری دەستگیركردن و راپێچكردن بۆ چەند بەرپرسێكی ناوخۆیی كەركوك دەركرا

20/11/2019 عێراق

نەوا
دەستەی نەزاهەی عیراق ئاشكرایكرد، بڕیاری دەستگیركردن و راپێچكردنی بۆ ژمارەیەك بەرپرسی حكومەتی خۆجێی پارێزگای كەركوك دەركردوە.
دەستەی نەزاهە لە بەیاننامەیەكدا بڵاویكردوەتەوە، لە چوارچێوەی لێكۆڵینەوە لەو كەیسانەی لەبەردەمیدا بوە و رادەستی دادگای كردون، بڕیاری راپێچكردن بۆ یاریدەدەری پارێزگاری كەركوك بۆ كاروباری هونەریی دەركراوە، هەروەها هەمان بڕیار بۆ سەرۆكی پێشووی زانكۆی كەركوك و یاریدەدەری زانستیی سەرۆكی پێشوی زانكۆكە و راگری پێشوی كۆلێژی یاسا و سەرۆكی بەشی یاسایی هەمان زانكۆ دەركراوە.
هەروەها رونیكردوەتەوە، بڕیاری دەستگیركردن بۆ 10 ئەمینداری كۆگا لە كەركوك دەركراوە، كە سەربە كۆمپانیاییەكی بەرهەمە نەوتیەكانن و لەساڵانی 2015 تا 2018 بەرپرسیارێتیان هەبوە.
دەستەی نەزاهە باسی لەوەشكردوە، كە هەر لەبەر رۆشنایی لێكۆڵینەوەكاندا، دادگا بڕیاری دەستگیركردنی بۆ قائیمقامی پێشووی دوبز دەركردوە.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group