نه‌وا
ئیداره‌ی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری باكور و رۆژهه‌لاتی سوریا رایگه‌یاند، به هۆی هێرشه‌كانی توركیا 478 هاوڵاتی ژیانیان له‌ده‌ستداوه و زیاتر له 300 هه‌زار كه‌سیش ئاواره‌بوون.
له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا نوسینگه‌ی كاروباری مرۆیی سه‌ربه ئیداره‌ی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریی باكور و رۆژهه‌ڵاتی سوریا رایگه‌یاند: به‌هۆی هێرش و په‌لاماره‌كانی توركیا بۆ سه‌ر ناوچه‌كه‌یان 478 هاولاتی مه‌ده‌نی ژیانیان له‌ده‌ستداوه و هه‌زار و 70 كه‌سیش برینداربوون.
راشیگه‌یاندووه، هه‌ر به‌هۆی هێرشه‌كانی توركیا و گروپه سوریه هاوپه‌یمانه‌كانی له 9 ی تشرینی یه‌كه‌مه‌وه زیاتر له 300 هه‌زار كه‌س ئاواره‌بوون و زیاتر له 86 هه‌زار خوێندكار له پڕۆسه‌ی خوێندن بێبه‌ش بون.
نوسینگه‌ی كاروباری مرۆیی سه‌ربه ئیداره‌ی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریی باكور و رۆژهه‌لاتی سوریا جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه، ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی باس له‌وه ده‌كه‌ن گوایه ئاواره‌كان ده‌ستیان كردوه به گه‌ڕانه‌وه بۆ ماڵ و حاڵی خۆیان پاش داگیركردنی ناوچه‌كانیان له‌لایه‌ن توركیا و چه‌كداره سوریه‌كان، دورن له راستییه‌وه.