نه‌وا
هێزی ده‌ریاوانی ئه‌مریكا رایگه‌یاند، رۆژی 20 نۆڤێمبه‌ر، كه‌شتی فرۆكه هه‌ڵگری ئه‌براهه‌م لینكۆلین، گه‌رووی هورمزی تێپهڕاندووهو رووه‌و كه‌نداوی فارس ده‌چێت. ئه‌م جوڵه‌یه‌ش هه‌نگاوێكی ئه‌مریكایه بۆ پاڵپشت و چاودێری خۆپیشاندانه‌كانی ئێرانه.
والته‌ر ساۆتهر ئه‌فسه‌ری كه‌شتییه‌كه رایگه‌یاندووه، گواستنه‌وه‌ی كه‌شتییه‌كه تێچوویه‌كی زۆره له‌سه‌ر هێزی ده‌ریایی ئه‌مریكا و پێویسته به‌زووترین كات شوێنێك بۆ خۆی جێگیر بكات.
وتیشی"شانبه‌شانی ئه‌م كه‌شتیگه‌له، كه‌شتی فرۆكه هه‌ڵگرێكی دیكه‌ش كه 80 فرۆكه‌ی جه‌نگی له‌سه‌ر به‌رێكه‌وتووه". ئاشكراشیكردووه، جوڵه پێكردنهكه له بارودۆخێكی ئه‌منی و پیشهییدایه، چونكه گه‌روه‌كه له‌لایه‌ك له‌ژێر هه‌یمه‌نه‌ی فه‌یله‌قی پاسه‌وانی شۆڕشی ئیسلامی ئێراندایه.
به‌پێی هه‌واڵه‌كه دوو هۆكار هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌مریكا جوڵه‌ی به‌م كه‌شتییه كردبێت یه‌كه‌میان ئێران له مانگی 9ی 2019ه‌وه تا مانگی 11 ئاستی پیتاندنی یۆرانیۆمی تا ئاستێكی ترسناك به‌رزكردۆته‌وه، هۆكاری دووه‌میش بۆ خۆپیشاندانه‌كانی ئێران گه‌ڕێنراوه‌ته‌وه كه له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه به‌هه‌ند وه‌رگیراوه‌و به‌فه‌رمیش كۆشكی سپی پشتگیری خۆپیشانده‌رانی كرد.