نه‌وا-كاروان مه‌حمود
په‌رله‌مانتارێكی یه‌كگرتوو له په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌م خوله‌ی په‌رله‌مانی كوردستان به لاوازترین خوله‌كانی په‌رله‌مان داده‌نێت و سه‌رجه‌م په‌رله‌مانتاران و ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانیش به هۆكار ناوده‌بات و ده‌ڵێت: "پێش ئه‌وه‌ی گه‌ل بچێته سه‌رشه‌قام و خوێن بڕژێت پێویسته چاكسازی له سه‌رجه‌م جومگه‌كانی حوكومڕانی بكرێت".
ئه‌بوبه‌كر هه‌ڵه‌دنی ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له فراكسیۆنی یه‌كگرتوو به رادیۆ نه‌وای راگه‌یاند، ئه‌م خوله‌ی په‌رله‌مانی كوردستان له رووی یاسادانان پێنج یاسا‌و بڕیاری ده‌ركردووه‌و هیچ چاودێریه‌كی حكومه‌تی نه‌كردووه‌و به‌وهۆیه‌وه لاوازترین خوله‌كانی په‌رله‌مانی كوردستانه، هۆكاره‌كه‌شی بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه زۆرینه‌ی په‌رله‌مان به‌شدارن له حكومه‌ت و 21 كورسی ئۆپۆزسیۆن هه‌یه‌و ده‌نگییان لاوازه‌و جگه له‌وه‌ش لایه‌نه ئۆپۆزسیۆنه‌كان نه‌یانتوانیوه به‌ره‌كی هاوبه‌ش پێكبهێنن، هه‌روه‌ها ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستانیش رۆڵی هه‌یه له‌م لاوزایه‌ی ئه‌دای په‌رله‌مانی كوردستان و چاوه‌ڕوانی حكومه‌ت و مه‌رحه‌مه‌تی حكومه‌ته بۆ كاره‌كانی.
وتیشی: "به‌داخه‌وه په‌رله‌مانی كوردستان ساڵی یه‌كه‌می ته‌مه‌نی تێپه‌ڕیووه‌و كه‌وتووه‌ته ساڵی دووه‌م نه‌یتوانیوه له رووی یاساییه‌وه كاره‌كانی بكات و له‌رووی چاودێریشه‌وه به‌ئه‌ركی خۆی هه‌ستێت".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی یه‌كگرتوو نیگه‌رانی خۆشی ده‌ربڕی له‌وه‌ی، به‌داخه‌وه له كوردستان ئه‌و نه‌ریته هه‌یه كه حزبێك له حكومه‌ت بوو په‌رله‌مانتارانی ناتوانن ره‌خنه له‌كاره‌كانی حكومه‌ت و ئه‌و وه‌زیره بگرن كه له‌پشكی خۆیانه، به‌ڵام له راستیدا ئه‌گه‌ر حكومه‌تی بنكه فراوانیش بوایه ده‌بوو په‌رله‌مانتاران ئۆپۆزسیۆنی حكومه‌ت بوونایه چونكه په‌رله‌مان متمانه ده‌داته حكومه‌ت و گه‌ل ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی پێداون كه چاودرێری حكومه‌ت بكه‌ن به‌ڵام له كوردستان به‌مجۆره‌یه ئه‌گه‌ر به‌شدار بیت له حكومه‌ت یاخود ده‌بێت چاوت بنوقێنیت له ئاست كه‌م و كوڕییه‌كان یاخود ده‌بێت جه‌ماعه‌تی اشهدو بالله بیت".
ئه‌بوبه‌كر هه‌ڵه‌دنی ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له فراكسیۆنی یه‌كگرتوو بۆ رادیۆ نه‌وا زیاتر دواو وتیشی: "ده‌بێت په‌رله‌مان له‌م خه‌وه غه‌فڵه‌ته خه‌به‌ری بێته‌وه‌و باشتره حكومه‌ت ده‌ست بكات به چاكسازییه‌كی راسته‌قینه‌و ریشه‌یی و چیتر كات نه‌كوژێت، چونكه به‌داخه‌وه ئه‌و نه‌ریته خراپه‌ی له عیراق و له ئێران و وڵاتانی ده‌وروپشتمان هه‌یه ده‌بێت گه‌ل بێته سه‌رشه‌قام و خوێن بڕێژێت دواتر چاكسازی ده‌كرێت كه له راستیدا ده‌بێت له ئێستاوه چاكسازی بكرێت.
ئه‌بوبه‌كر هه‌ڵه‌دنی هیواشی خواست، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌وڵی جدی بدات بۆ چاكسازی و حزبه به‌شداربووه‌كانی حكومه‌ت چیتر گاڵته به هه‌ست و نه‌ستی خه‌ڵك نه‌كه‌ن و چاكسازی له‌سه‌رجه‌م جومگه‌كانی حوكومڕانی ئه‌نجامبدرێت.