نه‌وا
توركیا نه‌یتوانی قه‌ناعه‌ت به ئه‌ندامانی ناتۆ بكات بۆئه‌وه‌ی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل "یه‌په‌گه" به رێكخراوێكی تیرۆریستی بناسێنن.
كۆبونه‌وه‌ی لوتكه‌ی هاوپه‌یمانێتیی باكوری ئه‌تڵه‌سی "ناتۆ" له له‌نده‌ن كۆتایی هات و به‌یاننامه‌ی كۆتایی لوتكهكهش بڵاوكرایه‌وه، بێ ئه‌وه‌ی داواكاریی توركیا بۆ به‌تیرۆریست ناساندنی یه‌په‌گه جێبه‌جێبكرێت.
پێش ده‌ستپێكردنی لوتكه‌كه‌ی ناتۆ، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك كۆماری توركیا هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی له هاوپه‌یمانێتییه‌كه كرد ئه‌نقه‌ره پشتگیریی بۆ پلانی به‌رگریی ناتۆ تایبه‌ت به ناوچه‌ی به‌ڵتیك و پۆڵه‌ندا له‌به‌رده‌م هه‌ژمونی روسیا، ده‌به‌ستێته‌وه به پشتگیریی ناتۆ بۆ ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له باكوری خۆرهه‌ڵاتی سوریا و ناساندنی یه‌په‌گه به رێكخراوێكی تیرۆریستی.
له لوتكهكهشدا توركیا هه‌وڵیدا ئه‌ندامانی ناتۆ رازیبكات یه‌په‌گه به رێكخراوێكی تیرۆریستی بناسێنن، به‌ڵام هه‌رزوو وه‌ڵامی نه‌خێر به ئه‌نقه‌ره درایه‌وه و ئه‌مریكا و فه‌ره‌نسا و وڵاتانی دیكه‌ی هاوپه‌یمانێتییه‌كه ئاماده‌نه‌بون بچنه ژێرباری ئه‌و هه‌ڕه‌شه و داواكارییه‌ی ئه‌ردۆغان، به‌تایبه‌ت ئیمانوێل ماكرۆن سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا به راشكاوی له لوتكه‌كه‌دا وتی "توركیا شه‌ڕ له دژی هێزێك ده‌كات، كه شانبه‌شانی ئێمه شه‌ڕی دژی تیرۆری كردوه".
پێش ده‌ستپێكردنی لوتكهكهش، مارك ئیسپه‌ر وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مریكا له‌چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز، دوپاتیكرده‌وه، هه‌موو كه‌سێك ئاماده‌نییه به‌گوێره‌ی ئه‌جێندای توركیا بجوڵێته‌وه.