شانەی راگەیاندنی ئەمنی: 73%ی هەواڵەكانی داعش درۆن

05/12/2019 عێراق

نەوا
شانەی راگەیاندنی ئەمنی عیراق بڵاویكردەوە، 73%ی ئەو هەواڵانەی رێكخراوی داعش بڵاویاندەكاتەوە درۆن و ئەوەشی دەمێنێتەوە هیچ كاریگەرییەكیان نییە.
شانەی راگەیاندنی ئەمنی لەبەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەداوە، سەرەڕای تێكشكانی داعش و لاوازبونی لەسەر هەموو ئاستەكان، بەڵام ئاژانسی "ئەعماق"ی ئەو رێكخراوە تائێستاش بەردەوام هەواڵی درۆ بڵاودەكاتەوە.
لەمیانەی بەدواداچونەكانی شانەی راگەیاندنی ئەمنی بۆ سەرجەم ئەو هەواڵانەی رێكخراوەكە لەمانگی تشرینی یەكەمی ئەمساڵدا بڵاویكردوەتەوە، بۆیان دەركەوتوە 73%-یان درۆیە و دروستكراون. هەروەها ئەوەشی دەمێنێتەوە كە 27% دەكات هیچ كاریگەرییەكی راگەیاندنیان نییە.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group