نه‌وا
عیماد باجه‌لان په‌رله‌مانتارى كورد له به‌غدا ده‌ڵێت "هه‌ر به‌رپرسێكى سه‌ربازى بۆ شوێنگرتنه‌وه‌ى عادل عه‌بدولمه‌هدى ره‌تده‌كه‌ینه‌وه، چونكه عیراق پێویستى بهسهركردهیهكى مه‌ده‌نییه".
ده‌نگۆی بونی كه‌سایه‌تییه‌كی سه‌ربازی به سه‌رۆك وه‌زیرانی داهاتوی عیراق بڵاوبۆته‌وه و له‌وباره‌یه‌شه‌وه عیماد باجه‌لان له‌لێدوانێكى رۆژنامه‌وانیدا وتویهتى "كورد وه‌ك هه‌ر پێكهاته‌یه‌كى تر‌ى عیراقى له‌ژێر حوكمى سه‌ربازیدا روبه‌ڕوى نه‌هامه‌تى بوه‌ته‌وه، بۆیه نامانه‌وێت ئه‌وه دوباره‌ببێته‌وه، بۆیه دژى دانانى هه‌ر به‌رپرسێكى سه‌ربازى ده‌بین له شوێنى عادل عه‌بدولمه‌هدى".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره پێیوایه كه‌سانى سه‌ربازى جگه له زمانى شه‌ڕ هیچى تر نازانن، عیراقیش وڵاتێكى فره تاییفه و نه‌ته‌وه‌یه و ئه‌وه‌ش واده‌خوازێت پێویستى بهسهركردهیهكى مه‌ده‌نى بێت، كه به دیپلۆماسیه‌تێكی به‌رز له‌كاتى ته‌نگژه‌كاندا مامه‌ڵ له‌گه‌ڵ هه‌موولایه‌كدا بكات، بۆیه حوكمى سه‌ربازى له‌گه‌ڵ واقیعى عیراقدا ناگونجێت.
له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا چه‌ند ده‌نگۆیه‌ك بڵاوكراونه‌ته‌وه، كه گوایه فه‌ریق روكن عه‌بدولوه‌هاب ساعدى فه‌رمانده‌ی پێشوی دژه‌تیرۆر پاڵێوراوه بۆ شوێنگرتنه‌وه‌ى عادل عه‌بدولمه‌هدى و بون به سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق.