نه‌وا
به‌گوێره‌ی میدیاكان، رۆژی پێنج شه‌ممه زیاتر له 20 كه‌س له خۆپیشانده‌رانی گۆڕه‌پانی ته‌حریری شاری به‌غدا له‌سه‌ر ده‌ستی ژماره‌یه‌ك چهقوكێشی نه‌ناسراو برینداركراون.
چالاكوانانی ناو خۆپێشاندانه‌كان به كه‌ناڵی "روسیا الیوم"یان راگه‌یاندووه، ژماره‌یه‌ك كه‌سی نه‌ناسراو كه هه‌ڵگری "چه‌قو"بوون خۆیان خزاندووه‌ته ناو خۆپێشانده‌رانی گۆڕه‌پانی ته‌حریر و زیاتر له 20 خۆپێشانده‌ریان به چه‌قو بریندار كردووه.
هه‌روه‌ك كه‌ناڵه‌كه له‌سه‌ر زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی پزیشكی گواستییه‌وه، زۆرێك له‌و بریندارانه‌ی بۆ تیماركردن گه‌یه‌ندراونه‌ته به‌ر ده‌ستی ئه‌وان، له پشته‌وه چه‌قۆیان لێدراوه و وتیشی: "دۆخی ته‌ندروستی هه‌ندێكیان مه‌ترسیداره".
ئاشكراشیكرد، زۆربه‌ی لێدانه‌كان بۆ كوشتن كراون، واتا بۆ ترساندن یانیش به‌رگریكردن له‌خۆ یاخۆد به هۆكاری ده‌مه‌قاڵی نه‌بووه، به‌ڵكو ئامانجیان له‌و لێدانه كوشتن بووه.
دووپاتیشیكرده‌وه، چاره‌سه‌ری سه‌ره‌تایی بۆ ئه‌و بریندارانه كراوه و سه‌رجه‌م برینداره‌كان كچ و كوڕی گه‌نجن و تیمه پزیشكییه‌كانیش له ئاماده‌باشیدان.