نه‌وا-كاروان مه‌حمود
په‌رله‌مانتارێكی كورد له خولی پێشووی په‌رله‌مانی عیراق ده‌ڵێت: " پرۆسه‌ی سیاسی له عیراق ماوه‌یه‌كه كۆتایی پێهاتووه‌و ئه‌گه‌رێكی به‌هێزیش هه‌یه شه‌ڕی ناوخۆ له‌نێو ماڵی شیعه‌دا دروستبێت".
شوان داودی په‌رله‌مانتاری خولی پێشووی په‌رله‌مانی عیراق به رادیۆ نه‌وای راگه‌یاند، پرۆسه‌ی سیاسی له عیراق ماوه‌یه‌كه كۆتایی پێهاتووه‌و له 2016ه‌وه به‌ره‌و كۆتایی رۆشتووه له‌وكاته‌ی هه‌ڵیان كوتایه سه‌ر په‌رله‌مان له‌دوای ئه‌وه‌ش هه‌رچی ده‌كرێت بۆ پینه‌كردنی دۆخه‌كه‌یه‌و درێژه‌دانه به ته‌مه‌نی ئه‌و پرۆسه سیاسییه.
راشیگه‌یاند، له ئێستادا شه‌قامی عیراقی سێ به‌شه به‌شێكی كورد‌و له‌دوای ریفراندۆمه‌وه بووه‌ته ته‌ماشاكاری دۆخه‌كه‌و سوننه‌ش به‌شێكی دیكه‌یه له‌دوای شه‌ڕی داعش و له‌ده‌ستدانی ماڵ و شاره‌كانیان ئه‌وانیش ته‌ماشاكاری دۆخه‌كه‌ن، ئه‌م دۆخه‌ی ئێستا له‌نێو ماڵی شیعه‌دایه وه‌كو به‌شی سێیه‌م و شیعه‌ش بووه‌ته دوو به‌ش، به‌شێكی حزب و ده‌سه‌ڵاته ملیشیاكانن به‌شه‌كه‌ی دیكه‌ش جه‌ماوه‌ری ناڕازییه كه حزبه‌كانیان ره‌تكردووه‌ته‌وه‌و سورن له‌سه‌ر گۆڕینی ئه‌و ته‌به‌قه سیاسیه‌ی خۆیان و حزبه‌كانیش هێزی چه‌كداریان هه‌یه‌و سورن له‌سه‌ر مانه‌وه‌و پشتكردن له‌داواكاریی خه‌ڵكه‌كه.
شوان داودی وتیشی: "له ئه‌نجامی ئه‌و دۆخه روبه‌ڕووبوونه‌وه دروستده‌بێت و له ئێستادا ئه‌وه‌ی ده‌بینرێت ده‌ستی پێكردووه‌و له‌ماوه‌ی رابردوو زیاتر له 400 كه‌س كوژراون و نزیكه‌ی 20 هه‌زار برینداریش هه‌یه، تائێستاش خۆپیشانده‌ران ده‌یانه‌وێت ئاشتییانه‌ی خۆپیشاندانه‌كان بسه‌پێنن به‌ڵام ئه‌وه‌ش تا كۆتایی ناڕواته سه‌ر".
په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی خولی پێشووی په‌رله‌مانی عیراق باسی له‌وه‌شكرد، دوای ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌ت ئێستا حكومه‌ت بووه‌ته كاربه‌ڕێكه‌ر و كار بۆ ئه‌وه ده‌كرێت په‌رله‌مانیش هه‌ڵبوه‌شێته‌وه ئه‌ویش دوای ده‌ركردنی چه‌ند یاسایه‌ك ده‌بێت، دواتر كه په‌رله‌مان هه‌ڵوه‌شایه‌وه عیراق به‌ره‌و فه‌وزا ده‌ڕوات به‌تایبه‌ت له به‌غداو شاره شیعه نشینه‌كان روبه‌ڕووبوونه‌وه له‌نێوان ئه‌و دووبه‌ره‌یه‌ی شیعه دروستده‌بێت و دواتر به‌شێك له‌لایه‌نه شیعه‌كان ده‌چنه به‌ره‌ی ئه‌و خه‌ڵكه ناڕازییه‌و ئه‌وانی دیكه‌ش كه هێزی میلیشیایان هه‌یه ده‌ستبه‌ردای دۆخه‌كه نابن.
شوان داودی په‌رله‌مانتاری خولی پێشوو پێشبینی خۆی بۆ داهاتووی عیراق ئاشكرا كرد‌و وتی: "ئه‌گه‌رێكی به‌هێز هه‌یه شه‌ڕێكی ناوخۆی قوڵ له‌نێو ماڵی شیعه‌دا له عیراق دروستبێت".